Zahir Sofuoğlu
24 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''بە هاوپەیمانی جمهووری سەرەتا تورکیا دەگەیەنین بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣ و دواتر بە دیدی ٢٠٥٣''.
لە میانی بەشداری کردنی لە حەوتەمین کۆنگرەی گشتیی ئاک پارتی تیایدا کە لە هۆڵی وەرزشی ئەنقەرە بەڕێوەدچێت، ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش بە لایەنگرانی پارتەکەی کرد.
ئەردۆغان بە سڵاوکردن لە یەک بە یەکی پارێزگاکان دەستی بە گوتارەکەی کرد و، ئاماژەی بەوە کرد کە بەشداربووانی کۆنگرەکە نوێنەرایەتی هەموو تورکیا، جوگرافیا، جیهان دەکەن.
ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە بە بەردەوامی دان بە هاوپەیمانی جمهوور کە گەل شەوی ١٥ی تەمووز لە مەیدانەکاندا دایمەزراند لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی میللیەتچیدا لە هەڵبژاردنەکان و پەرلەماندا درێژە بە خەبات دەدەن و، رایگەیاند: ''بە هاوپەیمانی جمهووری سەرەتا تورکیا دەگەیەنین بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣ و دواتر بە دیدی ٢٠٥٣''.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، باسی لەو هەوڵانە کرد کە لە رابردوودا دژ بە وڵاتەکەی گێڕدراون و، رایگەیاند: "لە دوو سەدەی رابردوودا هەر هەوڵیان داوە کە گەلەکەمان و وڵاتەکەمان بە کيشە ناوخۆییەکان سەرقاڵ بکەن، ئێستاش هەر لەو هەوڵەدان، بەڵام ئەمجارە سەرناگرێت، چونکە رووبەڕوویان تورکیایەکی جیاواز هەیە".
گوتیشی: ''ئەوانەی بە دوای نیعمەتی سەرکەوتنی گەلەکەماندا دەگەڕێن کە لە رۆح و جەستەی مارشی سەربەخۆییدا هەیە، پێویستە سەرەتا تەماشای ئێرە بکەن، کە دەوڵەتەکەی سێ کیشوەر و حەوت هەرێمی ئیدارە کردووە و، رووبەڕووی حەوت دەوڵەت بووەتەوە''.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە ٢٠٢٣دا بە گرتنەبەری ئامانجەکانیان، هەولی تورکیایەکی گەورە و بەهێز دەدەن و، رایگەیاند: "ئامادەکاریی دەکەین بۆ شارستانییەتێک کە مرۆڤایەتیی ئاشنا دەکات بە شێوازی تێگەیشتنێکی جیهانیی کە دڵنیایی دەدات لە ماف، راستیی و دادپەروەریی".
راشیگەیاند: "لە دووڕیانی مێژوویدا کە هەوڵ دەدرێت بۆ پەرەسەندن بەرەو جیهانێکی تەکنەلۆجی بێ مرۆڤ، خوازیاری وەرگرتنی بەرپرسیارێتین لە رێبەرایەتیکردنی دامەزراندنی سیستمێکی جیهانیی نوێ لەسەر جوانییەکانی فیترەتی مرۆڤ''.