Halil Demir,Ali Ebubekir Tokcan
24 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە لە ١٠ شارۆچکەی ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، ١٨ گومانلێکراو دەستگیرکران کە ١٦یان بەرەگەز بیانیی بوون.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە ئاسایشی پارێزگا، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانەی بەناوی داعشەوە لە شارەکە چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا تیمەکان لە ١٠ شارۆچکە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان کردە سەر ١٥ ناونیشان و، ١٨ ئەندامی رێکخراوەکەیان دەستگیرکردن کە ١٦یان بەرەگەز بیانین و دەرکەوتووە ماوەیەکی زۆر لە ناوچەکانی پێکدادان لە عێراق و سووریا ماونەتەوە و، بە رێگەی نایاسایی هاتوونەتە ئیستانبوڵەوە.
هاوکات لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و ئامێری دیجیتاڵیدا.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوان درێژەی هەیە.