Barış Gündoğan
23 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢١١ هەزار و ٨٤٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٢٦ هەزار و ١٨٢ كەس پۆزەتيڤ بووه و ١٣٨ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١١ هەزار و ٨٤٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٢٦ هەزار و ١٨٢ كەس پۆزەتيڤ بووه، ١٣٨ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و هەزار و شەش نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ١٩ هەزار و ٢٠١ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٨٦٣ هەزار و ٨٨٢ كهس بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٣٦ مليۆن و ٧٦٨ هەزار و ٤٣٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە سێ مليۆن و ٦١ هەزار و ٥٢٠ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣٠ هەزار و ٣١٦ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٧١٠ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٢ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٣،٨ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٥ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٣،٣یه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن نۆ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩یه.