Abdullah Aşıran,Muhammet Ali Kemal
01 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
ئوترێخت - AA
پیێر وهیهرز كه ساڵی رابردوو له هۆڵه‌ندا موسڵمان بووه و یه‌كه‌م ره‌مه‌زان له ژیانیدا ئه‌مساڵ به‌رۆژوو بووه، رایگه‌یاند: "له مانگی ره‌مه‌زاندا ئه‌و شته‌ی كه زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر من هه‌یه، هاوسۆزیی، برایه‌تیی و هاوكاریی و پشتیوانییكردنی من بوو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه. ره‌مه‌زان هه‌ست و چێژێكی جوانه".
وهیهرزی ته‌مه‌ن ٥١ ساڵ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئه‌مسته‌ردام كاری راوێژكاریی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان ده‌كات و ساڵی رابردوو له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا موسڵمان بووه.
ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له چۆنێتی به‌سه‌ربردنی یه‌كه‌م ره‌مه‌زانی له ژیانیدا كرد.
پیێر وهیهرز جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌رۆژووگرتن زۆر ناڕه‌حه‌ت نه‌بووه و به‌ر له ره‌مه‌زانیش بۆ تاقیكردنه‌وه شه‌ش رۆژی گرتووه.
وهیهرز باسی له‌وه‌كرد ره‌مه‌زان و رۆژوو له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی ده‌كرد ئاسانتر بووه و گوتی: "به‌ر له ره‌مه‌زان نه‌مده‌زانی چی چاوه‌ڕێم ده‌كات، وا هه‌ستم ده‌كرد تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بمه‌وه، به‌ڵام ئێستا كه له ره‌مه‌زانداین، ده‌زانم كه به ئاسانی تێده‌په‌ڕێت. هه‌وڵده‌ده‌م ته‌راویح و نوێژی به‌یانی له مزگه‌وت ئه‌نجامبده‌م چونكه چێژ له په‌رستش له ره‌مه‌زاندا ده‌بینم".
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه دراوسێ موسڵمانه‌كانی به درێژایی مانگی ره‌مه‌زان هه‌میشه پشتیوانی‌یان كردووه و گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌ربانگدا به ته‌نهام، دراوسێكانم هه‌موو ئێواره‌یه‌ك خواردنم بۆ ده‌نێرن و زۆر ئاگایان له منه. هه‌وڵده‌ده‌ن وا هه‌ست نه‌كه‌م كه به ته‌نهام. ئه‌مه شتێكی ناوازه‌یه".