Zana Natık Kerem
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2019
ئیدلب ــ AA
مێنێکی چێندراو لە دەورووبەری شاری سولەمییە رۆژھەڵاتی پارێزگای حەما ناوەڕاستی سووریا تەقییەوە و لە ئاکامدا، ٢٤ مەدەنی کوژران.
ئاژانسی ھەواڵیی سانا بڵاویکردەوە کە فەرماندەیی پۆلیسی حەما رایگەیاندووە، مێنێکی چێندراوی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەی دۆڵی عەزیب لە دەورووبەری شاری سولەمییە رۆژھەڵاتی پارێزگای حەما بە ئۆتۆمبێڵکدا تەقیوەتەوە کە ژمارەیەک کەسی دانیشتوی ھەردوو گوندی بوستانە و سەرحە-ی دەگواستەوە بۆ کۆکردنەوەی دۆمەڵان لە ناوچەکە.
فەرماندەیی پۆلیسی حەما ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، ٢٤ مەدەنی کوژران.
راشیگەیاندووە کە تەرمی کوژراوەکان گواستراونەتەوە بۆ ھەردوو نەخۆشخانەی سولەمییە و حەما.