Abdullah Shukur
25 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی سیاسی لە ڤێنیزوێلا، جارێکی دیکە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادۆرای کردە ئامانج و گوتی: "دڵنیام لەوەی کە مادورۆ چەند رۆژێکی کەمی ماوە".
پۆمپیۆ لەمیانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ھەڵسەنگاندنی بۆ پێشھاتەکانی ڤێنیزوێلا کرد.
پۆمپیۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی گەلی ڤێنیزوێلا "دیموکراسی پێبگات" و ھاوکات ھەوڵیش دەدەن گەیاندنی "ھاوکاری مرۆیی" بۆ ئەو وڵاتە، پۆمپیۆ بەرگریی لەوەش کرد کە تاکە ئامانجی ئەمریکا لە ڤێنیزوێلا بریتییە لە دیموکراسی.
-بانگھێشت بۆ سوپای ڤێنیزوێلا
پۆمپیۆ گوتی: "ئێمە وەک ئەمریکا بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی سەرۆکی کاتی، خوان گایدۆ. بانگھێشتی سوپای ڤێنیزوێلا دەکەین بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ئەرکی پاراستنی ھاووڵاتیانی خۆیان".
پۆمپیۆ گوتیشی: "دڵنیام لەوەی کە مادورۆ چەند رۆژێکی کەمی ماوە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی دیکەی کەناڵی فۆکس نیوز وشەی "شەمەندەفەری نەخۆشی" بۆ سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ بەکارھێنرابوو.
پۆمپیۆ بەرگریی لەوەشکرد کە ناتوانرێ رێگری لە گەیاندنی بارھەڵگرەکانی "ھاوکاری مرۆی" بۆ ڤێنیزوێلا بکرێ و بەرگریی لەوەش کرد کە پێویستە سوپای ڤێنیزوێلا بەرپرسیارێتی ئەمە بخاتە ئەستۆی خۆی.
قەیرانی ڤێنیزوێلا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەسەر دوو بەرەدا دابەشکردووە، بەو پێیەی ھەریەک لە وڵاتەکانی ئەمریکا، کەنەدا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیکوادۆر، پاراگوای، بەرازیل، شیلی، پەناما، ئەرجەنتین، کۆستاریکا و گواتیمالا دانیان ناوە بە خوان گوادیۆدا وەک سەرۆکی کاتیی ڤێنیزوێلا، دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی ئۆپۆزسیۆندا خۆی وەک سەرۆکی کاتیی ڤێنیزوێلا ناساندبوو، لە لایەکی دیکەوە ژمارەیەک وڵاتی دیکە لە نێویاندا رووسیا و چین، ھێشتا نیکۆلاس مادورۆ وەک سەرۆکی ڤێنیزوێلا دەناسن.