Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
28 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2018
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایک پۆمپیۆ به سیناتۆرانی ئه‌مریكی راگه‌یاند "هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ته‌واوبوون. (ئیدی) ده‌توانین بچینه پرۆسه‌ی دانوستانی پڕبهرههمترهوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌یشتنه رێکكه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی و توركیا كرده‌وه له باره‌ی منبج و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه هیوابه‌خشن. گوتی: "كه من ده‌ستبه‌كاربووم په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا (ئاڵۆز بوون)، پێشتریش وابوو. ئه‌وان خۆشحاڵ نه‌بوون به په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده. سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌باره‌ی مبنجهوه پێشهاتێكمان هێنایه ئارا".
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا به‌شێكی گرنگه له چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه به رێگای سیاسیی و پێویسته دان به‌وه‌دا بنێن كه به باشترین شێوه له‌گه‌ڵ توركیا كاربكه‌ن.