Sangar Hamad Azeez
28 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی رایگهیاند: "ئەگەر هەندێک وابیر بکەنەوە کە حکوومەت ترساوە وئەوا هەڵە بیر دەکەنەوە ، حکوومەت دەستلەکار ناکێشێتەوە ".
روحانی لە گوتارێکیدا لە کەناڵی فەرمی حکوومەت وەڵامی ئەو کەس و لایەنانەی دایەوە کە بەهۆی قەیرانی ئابووریەوە رەخنە لە حکوومەتی وڵاتەکە دەگرن".
ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی کە پێویستە ناخۆشی و بەربەستەکانی بەردەم هاووڵاتیان نەهێڵدرێت و گوتیشی: "ئەگەر بێت و یەکبگرین و بە ژیری بجوڵیینەوە بەسەر هەموو کێشەکان سەردەکەوین".
رووحانی وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە داوای دەستلەکار کێشانەوەی حکوومەت دەکەن و گوتی: "حکوومەت بە دەنگی ٢٤ ملیۆن کەس هاتە سەر دەڵات و ئێستاش جیگای متمانەی ٨١ ملیۆن کەسە، ئەگەر هەندێک وابیر بکەنەوە کە حکوومەت ترساوە وئەوا هەڵە بیر دەکەنەوە ، حکوومەت دەستلەکار ناکێشێتەوە".
سەرکۆماری ئێران تیشکی خستە سەر ئەو فشارە ئابووریانەی ئەمریکا خستوویەتییە سەر ئێران و گوتی: "بەهۆی سەختییەکانەوە چۆک دانادەین و لەهەمان کاتیش سازش ناکەین لەسەر سەربەخۆیی و ئازادیمان، هیچ هاووڵاتییەکمان چۆک بۆ ئەو ئەمریکا درۆزنانە نادەن".