Sangar Hamad Azeez
18 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئینشائەڵڵا دەمەوێت گەنجانی تەمەن ١٨-٢٥ ساڵ ببینم لەناو پەرلەمانەکەماندا، ئینشائەڵڵا دەمەوێت گەنجانی تەمەن ١٨-٢٥ ساڵ ببینم لە کابینەی حکوومەت ئەمە دەکرێت؟ ئەی بۆ نا؟ لە جیهاندا کۆمپانیا گەورەکان سەیردەکەیت گەنجانی تەمەن ٢٥ ساڵ یان ٣٠ ساڵ بەڕێوەی دەبەن. بەڵام ئەمانە مێشکیان نایگرێت. بۆیە ئێمە شانازی دەکەین بە گەنجەکانمانەوە".
ئەردۆغان بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی چەند پڕۆژەیەک کرد لە شاری ئەلعەزیز و تێیدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو باسی لە سیستەمی سەرۆکایەتی کرد و گوتی: " "تورکیا دوای ساڵانێکی زۆر دەگات بەو سیستەمە حکومڕانییەی کە بەدوایدا دەگەڕا. ناوی ئەم سیستەمە سیستەمی حکوومەتی سەرکۆمارییە".
سەرکۆماری تورکیا جەختی کردەوە لەوەی کە لە کابینەی نوێی حکوومەت هەوڵدەدەن هەل بۆ گەنجان برەخسێنن تاوەکو خزمەت بە گەل و وڵات بکەن و گوتی: "ئینشائەڵڵا دەمەوێت گەنجانی تەمەن ١٨-٢٥ ساڵ ببینم لەناو پەرلەمانەکەماندا، ئینشائەڵڵا دەمەوێت گەنجانی تەمەن ١٨-٢٥ ساڵ ببینم لە کابینەی حکوومەت ئەمە دەکرێت؟ ئەی بۆ نا؟ لە جیهاندا کۆمپانیا گەورەکان سەیردەکەیت گەنجانی تەمەن ٢٥ ساڵ یان ٣٠ ساڵ بەڕێوەی دەبەن. بەڵام ئەمانە مێشکیان نایگرێت. بۆیە ئێمە شانازی دەکەین بە گەنجەکانمانەوە.