Rewa Mahmut Hasan
18 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
لە ١٧٩مین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، لە ئاسمان و وشکاییەوە ١٠٤ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپور کرا و ١٦ تیرۆریستیش کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ـەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
ھێزەکانی تایبەتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە پاڵپشتی ھێزەکانی وشکایی و ئاسمانی تورکیا، بەشێکی زۆری ناوچەی ئەلبابیان کۆنترۆڵ کرد و ئیستاش کاری پاککردنەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە درێژەی ھەیە.
لە ١٧٨مین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ھێزەکانی وشکانی تورکیا لەرێی تۆپخانەکانەوە ٧٥ پێگەی داعشیان لە شارۆچکەی ئەلباب کردە ئامانج و چەندین مۆڵگەیان خاپوور کرد.
ھاوکات ھێزەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیان بۆ سەر حەوت پێگەی داعش ئەنجام دا و بەھۆیەوە ٩ باڵەخانە کە وەک شوێنی حەوانەی تیرۆریستان بەکاردەھێنرا لەگەڵ جبەخانەیەک خاپور کرا و دوو ئۆتۆمبێل و وێستگەیەکی بەنزین خاپوور کران.
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی ھێزەکانی ھاوپەیمانانیش و لە شەڕو پێکدادانەکاندا ٥ تیرۆریستی داعش کوژران.