Abdullah Shukur
18 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
میونخ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی --ھەماھەنگی و دیالۆگ بۆ قۆناغی داھاتوو.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لەمیانی ٥٣ ھەمین کۆنفرانسی ئاسایشی جیھانی لە میونخ، یڵدرم کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەی نێوان هەر دوو سەرکردە رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی ھەماھەنگی و دیالۆگ بۆ قۆناغی داھاتوو ئەنجامدرا و باسی ھەماھەنگی ئەڵمانیا و تورکیا لە بوارەکانی ئابووری، رۆشنبیری و سیاسیی و پەیوەندی دوو قۆڵی ھەردوو وڵات لە ناوچەکەدا کراوە.
سەرۆکوەزیران یڵدرم لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، فەتۆ و پەکەکە/پەیەدە چاوەڕێی ھەماھەنگی و ھاوکارین لە ئەڵمانیای دۆست و ھاوپەیمان.
ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ھەماھەنگی و دیالۆگی نێوان ھەردوو وڵات لە بابەتەکانی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری کراوە و جەخت لە گرنگی ھەبوونی سێ ملیۆن ھاووڵاتی ئەڵمانی بەرەگەز تورک لە پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات کراوەتەوە.
ھاوکات راوێژکاری ئەڵمانیا مێرکڵ خواستی خۆی لەسەر بەردەوامی ھەماھەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا کردووەتەوە و جەختی لە ھەماھەنگی ھەردوو وڵات لە بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر و کۆچی نایاسایی و ناسەقامگیری ناوچەکە کردووەتەوە.