Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2015
تاران
ته‌رمی 104 له‌و حاجییه ئێرانییانه‌ی له رووداوه‌كه‌ی مینا گیاینان له‌ده‌ستدا گهیهنرانهوه تاران و سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی له رێوڕه‌سمی پرسه‌ی حاجییهكاندا گوتی: "ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری خوێنی حاجییه‌كانمان نابین".
روحانی له‌میانه‌ی رێوره‌سمێكدا كه بۆ ته‌رمی 104 حاجی ئێرانی رووداوه‌كه‌ی مینا له فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران رێكخرابوو گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و داوای پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه و ده‌رخستنی راستییه‌كان.
روحانی رایگەیاند: "ئه‌و زمانه‌ی ئێمه له‌و رووداوه‌دا به‌كارمان هیناوه، زمانی برایه‌تی و ئه‌ده‌ب بووه. له‌و شوێنه‌ی پێویستی كردبێت زمانی دیپلۆماسی به‌كارهێنراوه. ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئێران زمانی هێزیش به‌كاردێنێت".
لهرێوڕهسمهكهدا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران عه‌لی لاریجانی و سه‌رۆكی دادگای ئێران سادق لاریجانی و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به‌شدار بوون.
له رووداوه‌كه‌ی مینای شاری مه‌ككه‌دا كه رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربان روویدا راگه‌یه‌نرا کە 465 حاجی ئێرانی گیانیان له‌ده‌ست داوه.