Rewa Mahmut Hasan
03 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2015
ئەنقەرە
كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی تورکیا، بە زۆرینەی دەنگ داوایەکی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ناوچەکانی رەت کردەوە کە تایبەت بوو بە گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی 1ی تشرینی دووهەمدا، لە هەندێک شوێنی تورکیا بە بیانووی ناسەقامگیری ئەمنیەوە بۆ ناوچەیەک کە ئاسایش پارێزراو بێت.
دوای ئەوەی هەندێک لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ناوچەکانی تورکیا داوایان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا کردبوو کە هەندێک لە سندوقەکانی دەنگدان لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا بەبیانووی ئەمنیەوە بگواێزێتەوە، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بە زۆرینەی دەنگ داواکەی رەت کردەوە.