Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
28 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند کە له‌وانه‌یه له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆببێته‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری پورتوگال، ریبیلۆ دی سوزا له نووسینگه‌ی ئۆڤاڵ وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین "كارێكی باش"ه و گوتی: "سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌گه‌ڵ ئه‌و (راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتۆن) كۆبۆته‌وه. هێشتا راپۆرته بەرفراوانهكهم نه‌بینیووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌میشه گوتوومه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا و چین كارێكی باشه و بۆ جیهانیش كارێكی باشه. له‌وانه‌یه له گه‌شته‌كه‌م بۆ ئه‌ورووپا له‌وێ له شوێنێك (له‌گه‌ڵ پوتین) كۆببینه‌وه و ره‌وشی سووریا و ئۆكراینا تاوتوێ بكه‌ین".
- دۆناڵد تره‌مپ ستایشی هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیالی ٢٠١٨ ده‌كات و ستایشی هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای كرد و گوتی: "به‌ڕای من كارێكی باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن"، تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شانازی به‌وه ده‌كات مۆندیالی ٢٠٢٦ به هاوبه‌شی ئه‌مریكا-مه‌كسیك-كه‌نه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.