Muhammet Ali Kemal
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە یەکەم کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە ساڵی نوێی یاساداناندا، گوتارێکی پێشکەشی پەرلەمانتارانی پارتەکەی کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان هیوای خواست ساڵی نوێی یاسادانان ساڵێکی سەرکەوتوو بێت و سەرەخۆشیی ئاراستەی کەسوکاری پەرلەمانتاری کۆچکردووی پارتەکەی، عەبدولقادر یوکسەل کرد کە هەفتەی رابردوو گیانی لەدەستدا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان دواتر باسی هێرشەکەی شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکای کرد کە هێشتا نازانرێت پەلامارێکی تیرۆریستییە یاخود نا کە لە ئەنجامیدا ٥٩ کەس کوژران و سەدان کەسی دیکە برینداربوون و بە کارەسات، تاوان و کۆمەڵکوژیی ناویبرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوەکردەوە کە پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کردووە و رایگەیاند ''ئەوەمان پێگوتن کە تا ئێستا هەڵوێستمان لەبەرامبەر ئەو جۆرە رووداوانەدا چۆن بووبێت، هەمان هەڵوێستمان بۆ لەمەودواش هەیە''.
دواتر رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ''ئەو پەرلەمانە غازییە، جەنگی رزگاریی تورکیای بەڕێوەبردووە و لە کاتی ئاست نزمانەترین هەوڵی کودەتای مێژووماندا کە هەوڵەکەی ١٥ی تەمووزە، بە بوێرییەوە درێژەی بە کارەکانی داوە'' و رایگەیاند ''هیوای سەرکەوتن لە ساڵی نوێندا بۆ ئەو پەرلەمانە غازییەمان لە ساڵی نوێی یاساداناندا دەخوازم کە لەهەموو سەردەمەکاندا هەڵوێستی رەسەنی کە دەبێتە هۆی ئەوەی ببێتە نموونە لەسەر ئاستی جیهان، نیشانداوە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''فراکسیۆنی ئاک پارتی لە ساڵی نوێشدا دەبنە بزوێنەری پەرلەمان و بە هۆی تاوتوێکردنی هەریەک لە پەیڕەوی ناوخۆ و کاری لیژنەکان و دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە لە ساڵی رابردووی یاساداناندا، باوەڕم وایە کە ئاسانییەکی بەرچاو درووستبووە. یەکێک لە گرنگترین کارەکانی ساڵی نوێی یاسادانان بریتی دەبێت لە دەرکردنی یاساکانی خۆگونجاندن کە پێویستە بۆ پەڕینەوە بۆ سیستمی حکوومەتی سەرکۆماریی کە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. وەک دەزانن ئاک پارتی، پارتی چاکسازییەکانە و هاوشێوەی ئەوەی تا ئەمڕۆ ئەنجامدراوە لە ساڵی نوێی یاسادانیشدا، دیسان ژێرخانی یاسایی ئەو چاکسازییانەی کە وڵات و گەلەکەمان پێویستی پێیەتی، لەژێر بنمیچی ئەم شوێنە پیرۆزەدا، خێراتر دەکرێت''.
دواتر سه‌ركۆماری توركیا باسی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند "قه‌یرانی ریفراندۆمه‌كه‌ی باكووری عێراق، هه‌وڵێكی نوێیه بۆ خه‌نجه‌رلێدان له سینه‌ی ناوچه‌كه‌مان. بابه‌ته‌كه مافی كورد نییه. به پێچه‌وانه‌وه بابه‌ته‌كه بابه‌تی كه‌وتنه نێو گه‌مه‌ی ئه‌وانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت كورد، عه‌ره‌ب، توركمان و گرووپه‌كانی دیكه و وڵاتانی ناوچه‌كه بخه‌نه نێو شه‌ڕێكی بێكۆتا. ئێمه رێگه به‌م ئاگری رق و كینه‌یه ناده‌ین كه له ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی هه‌ڵگیرسێنراوه".
پاشان هاتە سەرباسی دۆخی ئابووری وڵاتەکەی و رایگەیاند "به‌ڕوونی ده‌یڵێم، كه‌مكردنی رێژه‌ی سو‌و، هێشتا له‌و ئاسته‌دا نییه كه ده‌مانه‌وێت. ئه‌گه‌ر له دابه‌زاندنی رێژه‌ی سو‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بین، بزانن كه چه‌ندین نه‌هامه‌تی چاوه‌ڕوانمانه. ئایا وه‌به‌رهێن ده‌توانێت له وڵاتێكدا وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبدات كه رێژه‌ی سو‌و تیایدا سه‌دا 20ه، ده‌توانێت هه‌لیكار زیاتر بكات؟ نه‌خێر. دوای ئه‌وه رووبه‌ڕووی نه‌فرینیش ده‌بینه‌وه. ناتوانین له‌گه‌ڵ عه‌قڵێكی سووخۆر و لۆبییه‌كانی سوودا هه‌نگاوبنێین. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاوبنێین، ته‌نها ئه‌وان ده‌ژێنینه‌وه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر پێویست بكات باج زیاد ناكرێت؟ بێگومان ده‌كرێت. به‌ڵام به مه‌رجێك، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و قورساییه‌ی دروست ده‌بێت به‌باشی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و گه‌له‌كه‌مان رازی بكه‌ین به‌و فیداكارییه‌ی ده‌یكه‌ن، ئه‌ویش به روونكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه كه ئه‌و سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستدێت بۆچی به‌كارده‌هێنرێت".