Rewa Mahmut Hasan
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2017
ئەنقەرە-AA
له ١٧٤همین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باكووری سووریا بۆسه‌ر ئامانجه تیرۆریستییەکان درێژه‌ی هه‌یه، ٥١ ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش خاپووركران و، ٣٠ تیرۆریستیش كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی هەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەرووی هەموویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ٢٤ی ئابدا لە باکووری سووریا دەستی پێ‌کردبوو، درێژەی هەیە.
لە رۆژی ١٧٤ەمینی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێرشی وشكانی و ئاسمانیی پلان بۆ داڕیژراو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن كه له گرووپه‌کانی ئەرکی تایبەت پێكهاتوون، درێژەی هەبوو.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا له رێگه‌ی یه‌كه تۆپهاوێژه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی و یه‌كه‌كانی دیكه، ١٤٣ ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، بۆردومان کران. لە رێگەی هێزە ئاسمانیەکانیشەوە ٥١ ئامانجی داعش بۆردومان کران و لەئەنجامدا، ٥١ بینا خاپوور کران و ٣٠ تیرۆریستیش کوژران.