Mümin Altaş
04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رايگەياند، له ئه‌نجامی هێرشی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه له‌رێگه‌ی مووشه‌كی گراده‌وه بۆ سه‌ر دوو خوێندنگه و مزگه‌وتێك له ناوه‌ندی عه‌فرین، قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و حه‌وت قوتابی دیكه برینداربوون.
وەزارەتى بەرگريى توركيا لە رێگەى تويتەرەوە بڵاويكردەوە، "هێرشەكانى يەپەگە/پەكەكە بە ئۆتۆمبيلى بۆمبرێژكراو لە باكوورى سووريا بۆ سەر خەڵكى سڤيل بەردەوامە، ئێستاش چوار مووشەكى گرادى گرتۆتە دوو خوێندنگە و مزگەوتێك لە ناوەندى عەفرين. لە ئەنجامى هێرشە تيرۆريستييەكە خوێندكارێك گيانى لەدەستدا و حەوت خوێندكارى ديكەش برينداربوون".