جيهان

شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان سوپای سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە حەلەب بەردەوامە

Ömer Koparan  | 07.01.2026 - نوێکردنەوە : 08.01.2026
شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان سوپای سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە حەلەب بەردەوامە

Halab

حەلەب - AA

ئەو شه‌ڕ و پێکدادانانەی دوای هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کە ناوی هەسەدە بەکارده‌هێنێت بۆ سەر ناوچەكانی نیشتەجێبوونی مەدەنی و سوپای سووریا لە حەلەب دەستیان پێکرد، لە دووهەم ڕۆژیدا بەردەوامن.

ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە کاتەکانی بەیانی تۆپبارانی ناوچە مەدەنییەکانی گەڕەکی سوریانی شارەکەی كرد، هەروەها لە دەوروبەری ئەشرەفیە و شێخ مەقسود ناوە ناوە دەنگی شه‌ڕ و پێکدادان بە چەکی قورس دەبیسترێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا سوپای سووریا وەڵامی هێرشەکانی ئەو ڕێکخراوە بۆ سەر ناوچه‌ مەدەنییەکان دەداتەوە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەر بە وەزارەتی باری له‌ناكاو و بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی سووریا، دەستیان کردووە بە گواستنەوەی ئەو خێزانانەی لە نێو خانووه‌كانیاندا لە گەڕەکە جیاوازەکانی حەلەب گیریان خواردووە.

ئەو هاووڵاتيیە مەدەنییانەی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفيیەوە بۆ ناوچە ئارامەکان دەگوازرێنەوە، لە ناوەندەکانی حەوانەوە جێگیر دەکرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın