باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە کۆبوونەوەی ئیسرائیل و سووریای بە "سەرەتایهكی نوێ" ناوزهند کرد
Ankara
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نێردەی تایبەتی وڵاتهكه بۆ کاروباری سووریا، تۆم باراک دەرەنجامی کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئیسرائیل و سووریا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسای بە "سەرەتایهكی نوێ" ناوزهند کرد.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جۆرسهلیم پۆست، باراک هەڵسەنگاندنی بۆ کۆبوونەوەکەی نێوان سووریا و ئیسرائیل لە پاریس کرد.
باراک خۆشحاڵی بەرامبەر بە دەرەنجامی کۆبوونەوەکە دەربڕی و، باسی لهوه كرد كه ئەمه سەرەتایهكی نوێیە.
ههروهها باراك ئاماژەی بەوە کرد کە دەرەنجامی کۆبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و سووریا ڕەنگدانەوەی ئارەزووی بەهێز و دوولایەنەیە بەرەو هاریکاری و خۆشگوزەرانیی هاوبەش.
باراک ئەوەشی خستەڕوو کە سووریا و ئیسرائیل لهگهڵ پەیوەندییەکی نوێن لەسەر بنەمای شەفافییەت و هاوبەش، ئەمەش هاریکارییەکانی نێوان تەل ئەبیب و دیمەشق زیاد دەکات.
تۆم باراک ئاماژەی بە بڕیاری دروستكردنی میکانیزمی پەیوەندیی هاوبەش لە نێوان ئیسرائیل و سووریا کرد و، ڕایگهیاند: "حکوومەتی نوێی سووریا بە ڕوونی ئەوەی خستووەتە ڕوو کە هیچ نییەتێکی دوژمنکارانەی بەرامبەر بە ئیسرائیل نییە و لەبری ئەوە بە دوای پەیوەندییەکدا دەگەڕێت کە لەسەر بنەمای ڕێز گرتن و پێکەوەژیان بێت. له بهرامبهردا ئیسرائیل ئارەزووی دروستکردنی پەیوەندیی هەیە لەگەڵ سەرکردایەتی ئەم وڵاتەی کە دراوسێی دێرینیەتی و خۆشحاڵە بەوەی ڕژێمێک کە پابەندە بە هاریکاری و دیدگایەکی نوێ جێگهی ڕژێمە دوژمنکارە کۆنەکەی گرتووهتهوه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
