29 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى دەرەوەى توركيا، مەولود چاوشئۆغڵو دەربارەى هێرشە تيرۆريستييەكەى رێكخراوى تيرۆريستى يەپەگە/پەكەكە بە تانكەرى سووتەمەنى بۆمبڕێژكراو لە شاروچكەى عەفرين لە سووريا گوتى: "ئەوانەى كە پاڵپشتى رێكخراوى تيرۆريستى دەكەن و لە ليستى تيرۆر دەرياندەكەن وەكو ئەوان بەرپرسن لەم هێرشە قێزەونە".
چاوشئۆغڵو، لە رێگەى تويتەرەوە، بڵاوكردەوە، "رێكخراوى تيرۆريستى پەكەكە/يەپەگە لەم مانگى رەمەزانە پيرۆزەشدا بەبێ گوێدان بە ژن و منداڵ خەڵكى سڤيلى بێتاوانيان كوشت".
لە تويتەكەى چاوشئۆغڵودا، هاتووە: "ئەوانەى كە پاڵپشتى رێكخراوى تيرۆريستى دەكەن و لە ليستى تيرۆر دەرياندەكەن وەكو ئەوان بەرپرسن لەم هێرشە قێزەونە".