وان .. مینی پاسێك بوو به ژێر هه‌ره‌سی به‌فره‌وه
دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی گه‌یشت كه مینی پاسێك له شارۆچكه‌ی باخچه‌سارای له وان، بووه به‌ژێر هه‌ره‌سی به‌فره‌وه، تیمه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
Van
وان- AA
دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی گه‌یشت كه مینی پاسێك له شارۆچكه‌ی باخچه‌سارای له وان، بووه به‌ژێر هه‌ره‌سی به‌فره‌وه، تیمه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
پارێزگاری وان كه هاوكات بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانییه، ئه‌مین بیلمه‌ز له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ناوچه‌كه به‌فربارین و ره‌هێڵه كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه.
ئه‌مین بیلمه‌ز تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی كه زانیاریی گه‌یشت، مینی پاسێك بووه به‌ژێر هه‌ره‌سی به‌فره‌وه، تیمه‌كانی ئافاد، ته‌ندروستیی و جه‌ندرمه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و گوتی: "زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه به ئێمه گه‌یشتوون به‌وشێوه‌یه‌یه. له ٣٣یه‌مین كیلۆمه‌تری رێگای سه‌ره‌كیی وان باخچه‌سارای، مینی پاسێك و ئۆتۆمبیلێكی كار، بوون به‌ژێر هه‌ره‌سی به‌فره‌وه. تیمه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون. بارینی چڕی به‌فر و ره‌هێڵه‌ی به‌هێز له ناوچه‌كه هه‌یه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن