Mesut Varol
04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2020
وان - AA
پارێزگار و جێگرى سەرۆكى گەورەشارەوانى وان، محەمەد ئەمين بيلمەز رایگەیاند لەو مينى پاسەى كە لە شارۆچكەى باخچەسەراى كەوتبوەوە ژێر هەرەسى بەفرەوە پێنج كەسيان رزگاركردوە و تەرمى چوار كەسى ديكەيان دەرهێناوە.
بيلمەز، بە پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەياند، لەپاش هەرەس هێنانى بەفر لە ٣٣یەمین كيلۆمەترى سەر رێگەى وان- باخچەسەراى، تيمەكانى ئافاد، ١١٢ى فرياكەوتن، جەندرمە و رێگاوبان سەرەڕاى خراپى بارى كەش وهەوا بەردەوامن لە گەڕان.
بيلمەز، ئاماژەى بەوە كرد كە تيمەكان گەيشتونەتە مينى پاسەكەى ژێر هەرەسەكە و گوتى: "پێنج كەس رزگار كران و بەداخەوە چوار كەسى ديكە گيانيان لەدەستداوە. پرۆسەى گەڕانى تيمەكانمان هێشتا لە ناوچەكەدا بەردەوامە".