Sarmand Hameed
14 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی له سهرۆكوهزیرانی بهریتانیا، بۆریس جۆنسن کرد.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە "پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە مێژووییەتان لێ دەکەم، هيوادارم بەیەکەوە کاربکەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو".