Muhammet Kurşun
15 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2019
تاران- AA
له تارانی پایته‌ختی ئێران، به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه سبه‌ینێ له خوێندنگه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییه‌كان كرایه پشوو.
پارێزگاری تاران، ئهنوشیرەوان موحسینی به‌ندپه‌ی، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌پێی ناوه‌ندی پێوانه‌كردنی پیسیی هه‌وای شاره‌كه، پیسبوونی هه‌وا له شاره‌كه ١٥٠ مایكرۆگرامه له هه‌ر مهترسێجایهكدا و ئه‌م رێژه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ستیارییان هه‌یه، ره‌نگه كێشه‌ی ته‌ندروستیی دروستبكات.
هاوكات ئهنوشیرهوان موحسینی به‌ندپه‌ی ئاشكرایكردووه نه‌خۆشه‌كانی دڵ و سییه‌كان، به‌ساڵاچووان و ژنانی دووگیان به مۆڵه‌تپێدراو ئه‌ژمارده‌كرێن و هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان سنوورداردهكرێت.
به‌ندپه‌ی پێشتر رایگه‌یاندبوو رێكاری تابلۆی تاك-جووت له ژماره‌یه‌ك له ڕێڕه‌وه‌كانی شاره‌كه‌دا ده‌گیرێته‌به‌ر و تیشكی خستبوویه سه‌ر ئه‌وه‌ش كه نرخی هاتوچۆ بە هۆکارەکانی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ بۆ نیو هێنده داده‌به‌زێنرێت.