Sefa Şahin
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند پێنج تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کە ھەوڵیان دەدا ھێرش بکەنە سەر ناوچەی کانیی ئاشتی لە چالاکی خران.
وەزارەتی بەرگری لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆماندۆکانی دیکە گورزێکی دیکەیان لە تیرۆریستان داوە لە باکووری سووریا.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "سەربازە قارەمانەکانمان بەپێی پێویست بەرپەرچی ھەوڵی تیرۆریستانیان داوەتەوە بۆ ئەنجامدانی ھێرش بۆ سەر ناوچەی کانیی ئاشتی. پێنج تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لەچالاکی خراون".