Sezgin Pancar,???
17 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2019
مێرسین – AA
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په، سه‌زای ته‌مه‌للی، رایگه‌یاند: "له پێناو وڵاتێكی دیموكراسیدا كه زه‌حمه‌تكێشان، ژنان، گه‌نجان و گه‌لان و په‌یڕه‌وكارانی ئایینه جیاوازه‌كان پێكه‌وه تیایدا بژین، با هه‌موومان بكه‌وینه جموجۆڵ".
ته‌مه‌للی له میانی به‌شداریكردنی له سێیه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی مێرسین-ی پارته‌كه‌یدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له پێناو كۆمارێكی دیموكراتی و ئاشتییه‌كی پڕشكۆدا به‌رده‌وام ده‌بن له تێكۆشان.
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كۆنگره‌كانی هه‌ده‌په كۆنگره‌ی راده‌ستكردنی ئه‌رك و نۆره گۆڕین نییه و گوتی: "كۆنگره‌كانی هه‌ده‌په، كۆنگره‌ی گه‌شه‌سه‌ندن، به‌هێزبوون و خستنه‌ڕووی ئیراده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی پێداگیرانه‌تر".
سه‌زای ته‌مه‌للی داوای له هه‌موو چین و توێژه‌كانی توركیا كرد بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و گوتی: "له پێناو وڵاتێكی دیموكراسیدا كه زه‌حمه‌تكێشان، ژنان، گه‌نجان و گه‌لان و په‌یڕه‌وكارانی ئایینه جیاوازه‌كان پێكه‌وه تیایدا بژین، با هه‌موومان بكه‌وینه جموجۆڵ. ئه‌مه هاوپه‌یمانی دیموكراسییه. بۆیه لێی په‌شیمان نین. مێرسین، ئیستانبوڵ، وان و دیاربه‌كر په‌شیمان نین. ئه‌وه‌ی پێویسته په‌شیمان ببێته‌وه ئه‌وانه‌ن كه له بری ئه‌وه‌ی بێنه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه به‌دوای پسووله‌وه بوون. بۆیه ده‌ڵێم وه‌رن بۆ ناو هاوپه‌یمانی دیموكراسی تاكو هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌رده‌می دیموكراسی له توركیا بكه‌ینه‌وه. هیچ گومانێكم نییه له‌وه‌دا سه‌رده‌كه‌وین".