Sarp Özer,Sinan Uslu
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە- AA
لەباکووری مووسڵ هێزەکانی سوپای تورکیا لەماوەی ساڵێکدا 6 هەزار و 820 جار پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردوومانکردووە. لە بۆردومانەکاندا زیاتر لە 500 بینا و ژمارەیەکی زۆر سەکۆی چەکی قورسیان خاپوورکردووە و 690 چەکداری رێکخراوەکەیان کوشتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە سەربازییەکانەوە دەستکەوتوون، بۆ یەکەمجار پێگەکانی داعش لەدەورووبەری مووسڵ لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانییەوە لەرێگەی وشکانییەوە بۆردومانکراون و هاوکات هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی رێکخراوەکە ئەنجامدراوە.
ئەم بۆردومانانە کە وەک قۆناغی ئامادەکاریی بۆ ئۆپەراسیۆنە گەورەکەی رزگارکردنی مووسڵ هەژمار دەکرێت، لەنێو چەمکە سەربازییەکاندا وەک ''ئاگربارانی ئامادەکاریی'' ناودەبرێت. ئەم بۆردومانانە بۆ ئەوەیە کە ورەی دوژمنی پێ بڕوخێنن و ئۆپەراسیۆن و هێرشی هێزە هاوپەیمانەکان ئاسانتر بکات.
گرنگترین پرسیار کە لەئێستادا دەکرێت ئەوەیە، چارەنووسی ئەو چەکدارانەی داعش چی لێدێت لەئۆپەراسیۆنی رزگاکردنی مووسڵدا کە بڕیارە لەماوەیەکی کەمدا دەست پێبکات، لەشارەکە هەڵدێن. وا لێکدەدرێتەوە کە زۆرینەی ئەو چەکدارانەی لەمووسڵ هەڵدێن روو لە رەققە یان ئەلباب دەکەن. ئەم دۆخەش وا پێویست دەکات کە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی دژی داعش، بەهەماهەنگیی ئەو دوو شوێنە بکەنە ئامانج و بۆردومانیان بکەن.
- سەکۆی چەکەکانیان خاپوورکراون
لەلایەکی دیکەوە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە لە باکووری مووسڵ لە 17ی کانوونی یەکەمی 2015ەوە بووەتە جێگەی سەرنج.
لەو کاتەوە تاکو ئێستا 6 هەزار و 820 جار هێزەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان کردووە. لەئەنجامی بۆردومانەکانیشدا 555 باڵەخانە و حەشارگە، 106 ئۆتۆمبیل، 34 سەکۆی هاویشتنی مووشەک، 5 تۆپ، ژمارەیەکی زۆر قازیفە، 11 سەکۆی دۆشکە خاپوورکراون و 690 چەکداری داعش کوژراون.
ئەو زیانانەی لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە لەداعش دراون، چەندین هێندەی ئەو زیانانەیە کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە پێیان گەیەنراوە.