Hemn Osman
05 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
له 1ی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتووه‌وه، رووسیا هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی گۆشتی سپی، ته‌ماته، پیاز، برۆكلی، قه‌رنابیت، خه‌یار، پرته‌قاڵ، سێ‌و، هه‌رمێ، شلیك، تێر و لاله‌نگی له توركیاوه راده‌گرێت.
تێكڕای به‌های راگرتنی هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌لایه‌ن رووسیاوه ساڵانه ده‌گاته زیاتر له 750 ملیۆن دۆلار. هه‌روه‌ها توركیا به‌بڕی یه‌ك ملیار و 270 ملیۆن دۆلار میوه‌ی و سه‌وزه‌ی ته‌ڕ ره‌وانه‌ی رووسیا ده‌كات. ئه‌و میوانه‌ش به‌تایبه‌تی نارنج ده‌توانرێت ره‌وانه‌ی بازاڕی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا و خۆرهه‌ڵاتی دوور و وڵاتانی دیكه بكرێن.
به‌رپرسانی كه‌رتی گۆشتی سپیله توركیا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه رووسیا بازاڕێكی گرنگ نه‌بووه و ده‌ڵێن: "ئه‌و كیشانه‌ی له كه‌رته‌كانی جلوبه‌رگ و كه‌رته‌كانی دیكه‌دا دروست ده‌بێت، ده‌توانریت له رێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی بۆ وڵاتانی دیكه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
له بواری به‌ڵێنده‌رایه‌تیدا، پیشنیار ده‌كرێت به‌ڵێنده‌رانی توركیا روو له وڵاتانی ئه‌فریقیا و ئه‌مریكای باشوور بكه‌ن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئابووری ده‌ره‌كی توركیا عومه‌ر جیهاد واردان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ی توركیا بۆ رووسیا كه‌م بۆته‌وه بۆ %40، ئه‌وه‌ش ته‌واو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ی ئابووریی نێوخۆیی رووسیا.
له نێو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له توركیا زۆرترین هه‌نارده‌ی لێ ده‌كات بۆ رووسیا رۆنی گوڵه به‌ڕۆژه‌یه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌وه‌رانی رۆنی سرووشتی تاهیر بیوك حهڵواجیگیر، رایگه‌یاند: "جێگه‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌یه بۆ توركیا بۆ كرینی رۆنی گوڵه‌به‌ڕۆژه".