Hakan Çopur
19 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2020
بەرلين - AA
وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا، مايك پۆمپيۆ لە ميانى بەشداريكردنى لە كۆنفرانسى ليبيا لە بەرلين پايتەختى ئەلمانيا بە جيا لەگەڵ هەريەك لە وەزيرى دەرەوەى توركيا، مەولود چاوشئۆغڵو و نوێنەرانى وڵاتانى ميسر، ئەڵمانيا، ئيمارات و يەكێتى ئەورووپا كۆبوويەوە.
بابەتى سەرەكى کۆبوونەوەکانی پۆمپيۆ لە بەرلين، دۆزينەوەى چارەسەرێكى سياسى و ديپلۆماتى بۆ ليبيا و "كۆتاييهێنان بە دەستێوەردانى سەربازى بيانى" لە وڵاتەكە بوو.
پۆمپيۆ، دەستپێكى كۆبوونەوەكانى لەگەل سەركۆمارى ميسر، عەبدولفەتاح سيسى بوو و لە كۆتاييدا لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى توركيا، مەولود چاوشئۆغڵو كۆبويەوە.