Gökhan Kurtaran
15 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2020
لەندەن - AA
راوێژكارى ئاسايشى نيشتيمانى و سەرۆكى شاندەكەى ئەمريكا، مات پۆتينگەر هۆشداريدايە بەرپرسانى بەريتانى لە بەكارهێنانى خزمەتگوزارى تەكنەلۆژى نەوەى پێنجەمى 5G كۆمپانياى هواوى چينى.
لە هەواڵێكى دامەزراوەى ميديايى بەريتانى BBC دا هاتووە، شاندەكەى ئەمريكا بە سەرۆكايەتى پۆتينگەر لەگەڵ بەرپرسە بەريتانييەكان كۆبووەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا بە بەرپرسانى بەريتانيايان راگەياندووە كە بەكارهێنانى خزمەتگوزارى تەكنەلۆژى نەوەى پێنجەمى 5G كۆمپانياى هواوى چينى "سەركێشييە".
هەروەها شاندە ئەمريكييەكە لە كۆبونەوەكەدا دۆسيەيەكى تايبەتيان رادەستى بەرپرسانى بەريتانيا كردووە كە تێيدا چەند زانيارييەكى تەكنەلۆژى لەخۆگرتووە.
بەلاى خۆيەوە كۆمپانياى هواوى لە روونكردنەوەيەكدا سەبارەت بەو بابەتە دەڵێت: " ئێمە كۆمپانيايەكى تايبەتين كە لە ماوەى ١٥ ساڵە خزمەتگوزارى نەوەى سێييەم و نەوەى چوارەم 3G, 4G بۆ كۆمپانياكانى پەيوەندى بەريتانى تەرخاندەكەين. پسپۆرە ئينگليزەكان دڵنيايى تەواويان هەيە لەسەر ئەوەى كە تەكنەلۆژييەكەمان هيچ مەترسييەكى ئەمنى لەسەر نييە".
پێشتر ئەمريكا، هۆشدارى دابووە بەريتانيا بەوەى لە ئەگەرى بەكارهێنانى خزمەتگوزارى تەكنەلۆژى نەوەى پێنجەمى 5G كۆمپانياى هواوى چينى ئەوە ئەمريكا پێداچوونەوە بە هەماهەنگى هەواڵگرييەكانيان دەكاتەوە لەگەڵ بەريتانيا.
سەرەڕاى ئەم هەوڵانەى ئەمريكا سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى بەريتانيا MI5 ئەندرو پاركەر لە لێدوانێكيدا بۆ رۆژنامەى Financial Times ى بەريتانى دەڵێت: "هيچ هۆكارێك نييە بۆ كارتێكردنى نەرێنى لەسەر ئاڵوگۆڕە هەواڵگرييەكانى نێوان بەريتانيا و ئەمريكا لە ئەگەرى بەكارهێنانى خزمەتگوزارى تەكنەلۆژى نەوەى پێنجەمى 5G كۆمپانياى هواوى چينى".