İlyas Tayfun Salcı
14 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2020
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن له‌میانی به‌شداریكردنی له پڕۆگرامێكی كه‌ناڵی بی بی سی دا له‌باره‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانه‌وه دوا و گوتی: "له روانگه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه رێككه‌وتنه‌كه كه‌موكوڕی هه‌یه، وه‌رن با پێكه‌وه كار بۆ گۆڕینی رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ین و بیكه‌ین به‌و رێككه‌وتنه‌ی كه تره‌مپ ده‌یخوازێت".
له ساڵی 2015دا رێككه‌وتنێك بۆ رێكخستنی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی تاران له نێوان ئێران لەلایەک و چین، ئەمریکا، فه‌ڕه‌نسا، رووسیا، به‌ڕیتانیا و ئه‌ڵمانیا لەلایەکی دیکەوە واژوو كرا.
به‌ڵام كاتێك دۆناڵد تره‌مپ بەسەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا و دەستی بە راپەڕاندنی ئەرکەکانی کرد وەک سەرۆک، یه‌ك لایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و ده‌ستیكرده‌وه به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا.
هاوکات به‌ڕیتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا گرووپی "E3" یان پێكهێنا و پابه‌ندبوونی خۆیان به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانه‌وه راگه‌یاند.
ئێران داوای له لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی رێككه‌وتنه‌كه كرد رێگری له واشنتۆن بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م داخوازییه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرا، هه‌ربۆیه حكوومه‌تی تاران له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوودا چه‌ند مادده‌یه‌كی رێككه‌وتنه‌كه و له پێنجی ئه‌م مانگه‌شدا ته‌واوی به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به رێككهوتننهكهی هه‌ڵپه‌سارد.
حكوومه‌تی ئێران ئه‌وه‌یشی ئاشكراكردبوو کە ئه‌گه‌ر سزاكانیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیردرێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزرێت دووباره ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه.