Fahrettin İbrahim
13 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسۆن كرد.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە: "جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن، سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ريتانيا، به‌گه‌رمى پيرۆزباييتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه‌ى پارته‌كه‌تان پارتى پارێزگارگارانى به‌ريتانيا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستى هێنا. هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم".
نێچيرڤان بارزانى لە پەیامەکەیدا وێڕای دەربڕینی رێز و پێ‌زانین بۆ هاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان، دەڵێت، "ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى گه‌لى به‌ريتانيا، نيشانه‌ى بڕوا و پشتگيريى گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردايه‌تى و ڕوانينى خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووى به‌ريتانيا. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به ڕێز و پێزانينه‌وه له هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانيا بۆ گه‌لى كوردستان دهڕوانين و به په‌رۆشه‌وه خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانمانين".