13 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2019
سەڵاحەددین - AA
لە ئاکامی دوو تەقینەوەی جیاواز لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، ١٠ کەس کوژران کە سێیان منداڵ بوون.
دوو سەرچاوەی ئەمنیی لە پارێزگای سەڵاحەددین بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە رێگەی خۆکوژێکەوە لە نزیک خاڵێکی ئەمنیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای سامەڕا باکووری پارێزگای سەڵاحەددین تەقێنرایەوە و لە ئاکامدا حەوت چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.
ئەو دوو سەرچاوەیە کە نەیانوسیت ناویان ئاشکرا بکرێت، ئاماژەیان بەوەشدا کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو کە لە لایەن کەسانێکی نەناسراو کە لە نزیک قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە گوندە کنوس کە قەزای شەرگات باکووری پارێزگای سەڵاحەددین چێنرابوو، سێ منداڵ کوژران و دوو دیکە برینداربوون.
رۆژی ١٠کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕێکی سەخت دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تەواوی ئەو رووبەرەیان کۆنتڕۆڵکردەوە کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق هەژمار دەکرا کە داعش لە هاوینی ٢٠١٤ کۆنتڕۆڵی کردبوو.
سەرەڕاى ئەوەى هێزەكانى عێراق داعشيان لە ناوچەكان دەركردوە و شارەكانيان ئازادكرد بەڵام شانە نووستووەکانی رێكخراوەكە تاكو ئێستا بەردەوامن لە سەر هێرشەكانيان لە گوندەوارەكانى پارێزگاكانى كەركووک، مووسڵ، سەڵاحەددين، ئەنبار.