New York
نيويۆرك - AA
له ئهمریكا له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٢١ تووشبووی دیكهی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لهدهستداوه و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان لهو وڵاته بۆ شهش ههزار و ٥٨ بهرزبووهتهوه.
ئەمريكا كە لە ريزبەندیى يەكەمدايە لەسەر ئاستى جيهان لە رووى ژمارەى تووشبوون بە (COVID-19)، رۆژانە ژمارەى تووشبوون و گيانلەدەستدان بههۆی ڤایرۆسهكهوه روو لە هەڵكشان دەكات.
بە گوێرەى دوايين ئامار كە لەلايەن زانكۆى جۆنز هۆپكينزەوە بڵاوكراوەتەوە، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا ٢٨ هەزار و ٨٧٩ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ژمارەى تووشبووان بۆ ٢٤٥ هەزار و ٦٠١ كەس بەرزبووەتەوە، گيانلەدەستدانيش ٩٢١ كەس زياديكردووە و گەيشتووەتە شهش هەزار و ٥٨ كەس.
لەسەرانسەرى جيهاندا، لهرووی حاڵهتهكانی تووشبوونهوه لە دوای ئەمريكا، ئيسپانيا بە ١١٧ هەزار و ٧١٠ حاڵەت و ئيتاڵیا بە ١١٥ هەزار و ٢٤٢ دێت.
- نيويۆرك بووەتە چەقى پەتاكە لە ئەمريكا
ئەگەر تەماشاى حاڵەتەكانى تووشبوون لهناوخۆی ئەمريكا بكرێت، ئهوه دهبینرێت كه كاريگەریى پەتاكە لەسەر هەردوو ويلايەتى نيويۆرك و نيوجێرسى بەردەوامە.
دوێنێ ژمارەى تووشبوون بە (COVID-19) لە ويلايەتى نيويۆرك ٨٤ هەزار و ٤٦ بوو، و بەزيادبوونى هەشت هەزار و ٦٩٧ تووشبوو لەمڕۆدا گەيشتە ٩٢ هەزار و ٧٤٣ حاڵەت، لە پاش نيويۆرك ويلايەتى نيوجێرسى بە ٢٥ هەزار و ٥٩٠ حاڵەت و كاليفۆرنيا بە ١١ هەزار و ١٢٦ حاڵەت دێت.
لە رووى گيانلەدەستدانەوە، ويلايەتى نيويۆرك بە دوو هەزار و ٤٦٨ حاڵەت لە پلەى يەكەمدايە و نيوجێرسى لە پاش نيويۆرك بە ٥٣٧ حاڵەت و پاش هەردووكيان ويلايەتى ميشيگان دێت بە ٤١٧ حاڵەتى گيانلەدەستدان.