Islam Doğru
08 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2020
واشنتۆن - AA
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ئەمريكا، دوو هەزار و ٢٣٨ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ ٧٧ هه‌زار و ٥٥ به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمريكا كه له‌سه‌رئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه و زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له وڵاته‌كه تۆماركراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، ٣١ هه‌زار و ٣٢٦ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته یه‌ك ملیۆن و ٢٩٥ هه‌زار و ٣١ كه‌س، هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه دوو هه‌زار و ٢٣٨ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته ٧٧ هه‌زار و ٥٥ كه‌س.
له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له ئیسپانیا به ٢٦٠ هه‌زار و ١١٧ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا به ٢١٥ هه‌زار و ٨٥٨ حاڵه‌ت و بەريتانيا به ٢٠٦ هه‌زار و ٧١٥ حاڵه‌ت دێن.
تا ئێستا له ئه‌مریكا ژمارەى ئەو كەسانەى كە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان بۆ ئه‌نجامدراوه گەيشتووەتە هەشت مليۆن و ٣٢٨ هەزار و ٤٧٩ كەس و ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌شی كه چاكبوونه‌ته‌وه گەيشتووه‌تە ٢١٧ هەزار و ٢٧٣ كەس.
- نيويۆرک بووەتە چەقى پەتاكە لە ئەمريكا
لەسەر ئاستى ئەمريكاش ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣٧ هەزار و ٤٢١ حاڵەتى تووشبوون و ٢٦ هەزار و ٣٦٥ گيانلەدەستدان لە سەرووى هەموو ويلايەتەكان دێت لەڕووى كاريگەرییهكانی ڤايرۆسى كۆرۆناوە.
له‌دوای نيويۆركيش هه‌ریه‌ک له نیوجێرسی به ١٣٥ هه‌زار و ١٠٦ حاڵه‌تی تووشبوون و ماساچووسیتس، به ٧٣ هه‌زار و ٧٢١ حاڵه‌ت دێن.