09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2020
ئەنقەرە ــ AA
ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەرانسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، چوار ملیۆن كەسی تێپەڕاند.
ماڵپەری "Worldometer" بڵاویكردەوە، بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لەسەرتاسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 972 كەس.
ریزبەندی وڵاتان بە پێی تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ؛ ''ئەمریكا یەك ملیۆن و 317 هەزار و 852 حاڵەت، ئیسپانیا 260 هەزار و 117 حاڵەت، ئیتاڵیا 217 هەزار و 185 حاڵەت، بەریتانیا 211 هەزار و 364 حاڵەت، رووسیا 187 هەزار و 859 حاڵەت، فەڕەنسا 176 هەزار و 79 حاڵەت، ئەڵمانیا 170 هەزار و 88 حاڵەت، بەڕازیل 141 هەزار و 88 حاڵەت، توركیا 135 هەزار و 569 حاڵەت لە كۆتاییدا ئێران دێت بە 104 هەزار و 691 حاڵەتە.
لە چینیش كە بۆ یەكەمجار ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كانوونی یەكەمی 2019دا تیایدا سەری هەڵدا، ٨٢ هەزار و 886 حاڵەت تۆمار كراوە.
لە كاتێكدا بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە تا ئێستا، 275 هەزار و 423 كەس لە سەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەست داوە، یەك ملیۆن و 375 هەزار و 748 كەسیش چاكبوونەتەوە.