08 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2020
ئیدلب - AA
له ماوه‌ی دوو مانگدا، له‌وه‌ته‌ی له ٦ی ئاداره‌وه ئاگربه‌ست له پارێزگای ئیدلب له سووریا چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، تا ئێستا ٢٥٦ هه‌زار و ٥٠٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ستوه‌ردان له سووریا، محه‌مه‌د حه‌لاج وه‌رگیراوه كه كار له‌سه‌ر ئامار و داتاكانی په‌یوه‌ست به كۆچ ده‌كات، به‌هۆی راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه بۆسه‌ر زێدی خۆیان درێژه‌ی هه‌یه كه پێشتر به‌ناچاری كۆچیان كردووه.
دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا نزیكه‌ی ٢٥٦ هه‌زار و ٥٠٠ مه‌ده‌نی كه له ده‌ورووبه‌ری ٥١ هه‌زار و ٥٠٠ خێزان پێكهاتبوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان له ئیدلب و گونده‌واری پارێزگاكه و گونده‌واری حه‌له‌ب.
ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانی هاوكاری رێكخراوه‌كان كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نین. هاوكات مه‌ترسی پاشماوه‌ی بۆمبه نهتهقیوهكانیان له‌سه‌ره و پێویسته وریایانبن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ی به‌هۆی پێشڕهوهیکردن هێزه‌كانی رژێم خانووه‌كانیان كه‌وتوونه‌ته ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و هێزانه‌وه كه له سوپاكه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د و ئه‌و گرووپه تیرۆریستانه پێكهاتوون كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات، سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ختیه‌كان له كه‌مپه‌كانی سنووری توركیا-سووریا ده‌مێننه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئاگربه‌سته‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زیاتری هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.