Kemal Özdemir
28 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
ئەرزینجان - AA
لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە شارۆچکەی رەفاحیە سەربە پارێزگای ئهرزینجان لە خۆرههڵاتی توركیا، ٢٢ کەس برینداربوون کە رەوشی تەندروستی یەک کەسیان ناجێگیرە.
رووداوەکە لەسەر رێگای ئەرزینجان-سێواس روویدا کە تیایدا شۆفێری پاسەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و، لە ئەنجامدا لە کەناری رێگاکە پاسەکە وەرگەڕا و بەهۆیەوە ٢٢ کەس برینداربوون.
دوا بە دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، جەندرمە، ئاگرکوژێنەوە، تیمی سهرۆكایهتی بهرێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان لە تورکیا گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
ئاماژە بەوەیش کرا کە رەوشی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.