Hamdi Çelikbaş
28 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی دوێنێی سوپای تورکیادا بۆ سەر هەریەک لە ناوچەی ئاڤاشین-باسیان لە باکووری عێراق و دەورووبەری رەفاحییە لە ئەرزنجان، ١١ تیرۆریستی چەکدار کوژران.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی لە باکووری عێراق و لە ناوخۆی وڵات درێژەی هەیە.
لەو چوارچێوەیەدا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا بۆ سەر ژمارەیەک تیرۆریست کە پێگەکانیان لە رێگەی ئامێرەکانی چاودێرییەوە دەستنیشانکرابوو و سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ پەلاماردانی بنکە سەربازییەکانی سەر سنوور. لە ناوچەی ئاڤاشین-باسیان لە باکووری عێراق شەش تیرۆریستی پەکەکە و لە دەورووبەری رەفاحییە لە ئەرزنجان پێنج تیرۆرسیت کە سەرجەمیان دەکاتە ١١ تیرۆریستی چەکدار کوژران.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا ئەو پەناگە و حەشارگانەی کە لە لایەن ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستییەوە بەکاردەهێنران، خاپوورکران و ئەو فڕۆکە جەنگییانەی هێرشەکەیان ئەنجامدا گەڕانەوە بنکەکانیان.