Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
بورسا - AA
لە بورسا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ٣٨ گومانلێکراوی رێکخراوەکە دەستگیرکران کە ژمارەیەکیان سوورین.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای بورسا، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر گومانلێکراوانی داعش لە ناوەندی شارۆچکەی عوسمانغازی و هەریەک لە شارۆچکەکانی یڵدرم و ئینەگۆل ئەنجامدا.
هێزە ئەمنییەکان لە سەرلەبەیانییەوە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان بۆ سەر ئەو ناونیشانانە ئەنجامدا کە پێشتر دیارییکرابوون.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٣٨ گومانلێکراو دەستگیرکران.
گومانلێکراوەکان ژمارەیەکیان هاووڵاتی سوورین و دوای دەستگیرکردنیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش کرد.
هاوکات گەڕان و پشکنین لەو ماڵانەی گومانلێکراوەکانی تێدا دەمانەوە، ئەنجامدرا.