Cankut Taşdan,Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
لهچوارچێوهی لێكۆڵینهوه له رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵڵاچی/پێكهاتهی دهوڵهتی هاوتهریب (فهتۆ/پهدهیه)، سهرۆكایهتی داواكاری گشتیی كۆماریی ئهنقهره، فەرمانی دهستگیركردنی بۆ ٢٣ كهس دهركرد كه چواریان كارمهند و مامۆستای زانكۆی هاجهتتهپهن و حەوت لە گومانلێلکراوەکان دەستگیرکران.
لەدوای فەرمانەکەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر شوێنی مانەوەی گومانلێکراوەکان لە هەریەک لە ئەنقەرە، مالاتیا، ئۆردو، قۆنیا، تەکیرداغ، ئاکسارای و بورسا ئەنجامدا.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانیشدا، سێ کەس لە ئەنقەرە کە دوویان تا ئێستا وەک دکتۆر کاردەکەن و لە پارێزگاکانی دیکەش چوار گومانلێکراوی دیکە کە سەرجەمیان دەکاتە حەوت گومانلێکراو دەستگیرکران.
ئەوەش دەستنیشانکراوە کە ژمارەیەک لەو گومانلێکراوانەی دەستبەسەرکراون، بەکارهێنەری بەرنامەی پەیوەندییکردنی نهێنی فەتۆ، ''بایلۆک'' بوون.
هاوکات ئاماژە بەوە دەکرێت ئەو ٢٣ گومانلێکراوەی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە کارمەند و مامۆستای زانکۆن و چواریان هێشتا لەسەر کارەکانیان بەردەوامن و ئەوانی دیکەیان دوورخراونەتەوە.