Necat Hazar,Rewa Mahmut Hasan
28 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2017
وان - AA
لە راگەیەنراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بڵاو کردۆتەوە ئاماژە بەوەکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە ناوەندەکەی لە پارێزگای وان بووە و لە پاڕیزگاکانی دیاربەکر و ماردین-یش بەرێوەچووە بۆ سەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لە پارێزگای وان ١٣ کەس و لە پارێزگای دیاربەکر هەشت کەس و لە پارێزگای ماردین یەک کەس کە سەرجەمیان دەکاتە ٢٢ گومانلێکراو، دەستگیرکراون.