Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
پارێزگاری ئیستانبوڵ، واسیپ شاهین رایگەیاند ''هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه ده‌گرینه‌به‌ر كه له ده‌ستمان دێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانمان به ئاسووده‌یی و ئارامی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیاندا به‌خۆشی سه‌ری ساڵ به‌سه‌ربه‌رن. پشتیوان به‌خوا ئه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین".
واسیپ شاهین لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان، باسی لەوەکرد هەموو رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی هاووڵاتییان شەوی سەری ساڵ بە ئاسوودەیی بەسەربەرن و گوتی:
''هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه ده‌گرینه‌به‌ر كه له ده‌ستمان دێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانمان به ئاسووده‌یی و ئارامی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیاندا به‌خۆشی سه‌ری ساڵ به‌سه‌ربه‌رن. پشتیوان به‌خوا ئه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین".
گوتیشی: ''بۆ ئه‌و رۆژه 37 هه‌زار پۆلیس و چوار هه‌زار جه‌ندرمه ئه‌ركیان پێده‌سپێردرێت، یه‌كه‌كانی ئاسایش ته‌واوی كادره‌كانیان له‌سه‌ر كاردهبن''.
پارێزگاری ئیستانبوڵ، واسیپ شاهین سەبارەت بەو بۆنەی لە توزڵا لە پاشەڕۆ کیمیاوییەکانەوە بڵاوبووەتەوە گوتی: ''هیچ کەس مافی ئەوەی نییە لەبەر هەندێک وردە قازانج، خۆشگوزەرانیی سەرجەم هاووڵاتییانمان، ئاسوودەییان و تەنانەت تەندروستییان بخاتە مەترسییەوە و دەریاکانمان و سەرچاوە ئاوییەکانمان پیس بکات. سەرجەم یەکەکانمان بەدواداچوون بۆ ئەمە دەکەن. لە ئەنجامیشدا ئەو رێکارەی پێویست بێت بێ هیچ دوودڵییەک دەگیرێتەبەر''.