Muhammet Ali Kemal
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2015
داودئۆغڵو دوای ئەوەی ماڵەکەی لە کۆنیا جێهێشت گوتارێکی بۆ ئەو کەسانەدا کە چاوەڕێیان دەکرد و لە پاسی پارتەکەوە گوتەیەکی کورتی پێشکەشکرد.
داودئۆغڵو بە هاووڵاتییانی گوت: "هاووڵاتییە ئازیزەکانم، هاوسێ ئازیزەکانم، ئێوە رازین لەئێمە؟ ئەگەر ئێوە رازی بن ئەوا ئەوا سوپاسی خوا دەکەین کە ئێمەی بەم شێوەیە هێنایە حزوری ئێوە. من سوپاسی ئێوە وەک قەرز دەبینم. ئەم سەرکەوتنە هی ئێمە نییە بەڵکو هی گەلەکەمانە. ئەم سەرکەوتنە هی کۆنیاییەکانە، هی دراوسێکانمانە، هی هاووڵاتییەکانمانە".
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد دوای سەردانەکەی مۆزەخانەی مەولانا دەچێت بۆ ئەنقەرە، گوتی: "لەبەر ئەوەی لەپێناو ئێمەدا پێتان بە جەرگی خۆتان نا و لە کاتە قورسەکان و رۆژە قورسەکاندا هاوارتان کرد 'لەگەڵتانین' خواتان لێ رازی بێت. ئەمڕۆ رۆژی سەرکەوتنی گەلەکەمان و دیموکراسییەکەمانە. خوا لە هەمووتان و لەو کەسانە رازی بێت کە بەشداربوون لەگەڵمان".
سەرۆکوەزیران گوتی: "هاوسێ ئازیزەکانم هێشتا لەسەرەتای رێگاکەداین. ئیشەڵڵا لەگەڵ ئێوەدا رێگای دوورتر دەبڕین، ئامانجی گەورەمان دەبێت. خوا ئێمە تەنها لەم جیهانەدا نا بەڵکو لە قیامەتیشدا لەرێگەی کردارە جوانەکانمانەوە بکاتە دراوسێ. ئیشەڵڵا هەرگیز بەسەری شۆڕەوە نەچینە بەردەم ئەو و ئێوە. خوا شەرمتان بەسەر نەهێنێت. ئەمە رۆژی سەرکەوتنە بەڵام رۆژی خۆبەکەم زانینە. سەرکەوتن تەنها بۆ خوایە، بۆ گەلە. خوا هەموو کات بەو بەسەربەرزییەوە بمانهێنێتە بەردەم گەلەکەمان. ئەمڕۆ تاکە نزامان، تاکە هیوامان ئەوەیە 'خوا شەرممان بەسەر نەهێنێت'. ئیشەڵڵا ئەم چوار ساڵەی داهاتوو خزمەتگوزاری دەکەین و لە ساڵی ٢٠١٩دا دووبارە دێینەوە خزمەتتان".
- سوپاس بۆ خوا
داودئۆغڵو لە ماڵەکەیەوە لەگەڵ سارە داودئۆغڵوی هاوسەریدا هاتە دەرەوە و ئەو ژن و مێردە دەست لەناو دەست بەرەو پسەکە چوون و لەلایەن هاووڵاتییانەوە بایەخی زۆریان پێدرا، خۆشەویستییان نیشاندا.
داودئۆغڵو لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەواناندا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، رایگەیاند: "خێری پێوە بێت". لە ئەژماری خۆیشییەوە لە تویتەر سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نووسیبووی : "سوپاس بۆ خوا".