Ramal Mahmood
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2017
قۆنیا – AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی رایگەیاند "ئێستا رووسیا سەربازانمان شەهید دەکات. دواتر بە 'داوای لێبوردن' پۆزش دەهێنێتەوە. تەنانەت ئەگەر بەڕووی هەڵبشاخێی سوپای تورکیا تاوانبار دەکات. ئەمە هەڵەیە، شوورەییە، دان نەنانە بەڕێسا و یاسا و بنەما بنەڕەتییە نێودەوڵەتییەکان. مەبەستی رووسیا لەمە چییە و دەیەوێت چی بکات؟".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی بۆردومانکردنی باڵەخانەیەکی سوپای تورکیای لە رێککەوتی ٩ی شوبات لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیا لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆسەر ئامانجەکانی داعش لە باکووری سووریا بە بیرهێنایەوە و گوتی: "پەیامە سەرلێشێوێنەر و گوماناوییەکانی رووسیا هەموومانی هەراسان کرد و برینی شەهیدانمانی کولاندەوە. رووسیا بەم رووداوە جارێکی دی گومانی خستە سەر نیازپاکی خۆی بەرامبەر سوپای تورکیا"
گوتيشی: "دوورکەوتەوە لە یاسای هاوسێیەتی و ئاکاری. لەمیانی واژووکردنی رێککەوتنی نێوان تورکیا و رووسیا لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ زانیاری ورد بەشێوەی بەردەوام و ئاڵوگۆڕ دراوە بەڕووسەکان لەبارەی شوێنی مانەوە و چالاکییەکانی سوپای تورکیا لە سووریا. ئەو بانگەشانەی رووسیا دەیکات کە گوایە هەماهەنگییەکەیان هەڵە بووە بەناوی تورکیاوە ئەگەری نییە".
دەولەت باخچەلی ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندی هەردوو وڵات دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکە رووسییەکە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ و مردنی فڕۆکەوانەکە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات گرژی تێکەوت و گوتی: "رووسیا جیهانی هێنایەوە یەک. چەند مانگ پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا سارد و سڕ بوون. هەردوو وڵات گەمارۆیان لەسەر کاڵا و بەرهەمەکانی یەکتر دادەنا بەسەر یەکدا و تا دەهات ئاڵۆزتر دەبوو. ئێستا رووسیا سەربازانمان شەهید دەکات. دواتر بە'داوای لێبوردن' پۆزش دەهێنێتەوە. تەنانەت ئەگەر بەڕووی هەڵبشاخێی سوپای تورکیا تاوانبار دەکات. ئەمە هەڵەیە، شوورەییە، دان نەنانە بەڕێسا و یاسا و بنەما بنەڕەتییە نێودەوڵەتییەکان. مەبەستی رووسیا لەمە چییە و دەیەوێت چی بکات؟ چۆن چۆنی چاوەڕێ دەکات تورکیا بەرامبەر ئەو هێرشانە بیدەنگ دابنیشێت و هیچ نەکات".