Ramal Mahmood
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
قۆنیا-AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لەو بەشەی کۆبوونەوەی دەستەی ناوەندی دیپلۆماسی و دەستەی کارگێڕی لە هۆتیلی دیدەمان لە شاری قۆنیا کە رێگە درا بەکەناڵەکانی راگەیاندن بەشداری تیادا بکەن گوتەیەکی پێشکەش کرد و، رایگەیاند کە کۆبوونەوە دوو رۆژییەکانیان ئێجگار سوودبەخش و ئەنجامدار بووە.
باخچەلی ئاماژەی بەوە دا کە بۆ کۆکردنەوەی تورکیا و پاراستنی هەستی نەتەوەیی پێویستە نەتەوایەتی تورک رۆڵی خۆی بگێڕێت. تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی لە ئاست چاوەڕوانییەکانی گەل بن و رۆحی یەکڕیزی یەنیکاپی بپارێزن و، گوتی: "لەمڕۆژانە دادوەری باڵا و سەرۆکی داواکاری گشتیی خانەنشینکراو کە لە گۆڕەپانەکە نابینرێن، جەهەپە کە لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکانیدا وەک سڵینگ بەکار دەهێنرێت، رۆشنبیرانی دەست سوور بەخوێن، ئەو گرووپانەی دژە دیموکراسین و بەئاشکرا و نهێنی داوای دەستوەردانی سەربازی دەکەن، کەسانی ژمارە یەک کە رۆڵی کردەییان گێڕاوە لەو برینانەی ساڕێژ نابن چوونەتە ناو پەڕەکانی مێژوو.
گوتيشی: "ئاشکرایە و گفتوگۆ هەڵناگرێت بۆ گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی دەچینە بەردەم گەل. ئەو سوکوچروکانەی قاوقیژیان گرتووەتەوە و دەڵێن 'رژێم دەگۆڕێت' پێویستە سەرەتا ئاکاری خۆیان کە لەهیچ ناچێت تاقیکردبووایەوە. بەسیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتی پێکهاتەی کارگێڕی تورکیا روون دەبێتەوە و دەسەڵاتەکان دیار دەبن. ئێمە هەر لە سەرەتاوە ئەوەی سەرنجمان دابێت لە ئامادەکردنی دەستووردا سەرەتا رازیبوونە بەتێڕوانینێک کە پەیوەندی گەل و وڵات لەگەڵ رابردوو نەپچڕێنێت. هەموو یاساکان لەبەر گەل هەن. دەوڵەتیش ئەو یاسایانە بۆ گەل دادەنێت. سەروەری گەل و وڵات پێکەوەیە".