Muhammet Ali Kemal
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند ''هیچ هەوڵێکی سەربازیی لە مێژووی نزیکماندا هێندەی ١٥ی تەمووز وەحشییانە، دڕندانە و نامرۆڤانە نەبووە''.
دەوڵەت باخچەلی، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ژمارەیەک روونکردنەوەی سەبارەت بە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)وە دا.
باخچەلی رایگەیاند ''رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە و فەتۆ دووانەی ناپاکی و هاوڕێن لە چالاکییەکانیاندا و بۆشاییەکەی کە لەلایەن فەتۆوە درووستبووە، پەکەکە پڕی دەکاتەوە. پەکەکە سەرگەرمی تەواوکردنی ئەو وێرانکارییەیە کە فەتۆ بە نیوە ناچڵی بەجێیهێشت''. ئاماژەی بەوەیش کرد کە لە ماوەی ساڵێکدا ''٦٨٠ رۆڵەی نیشتمان شەهید بوون''.
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، رەخنەی لە ئەمریکا گرت کە تا ئێستا فەتحوڵڵا گولەنی لە وڵاتەکەی داڵدە داوە و گوتی:
''ئەگەر ئەمریکا بێ مەرج و شەرت کودەتاکەی ١٥ی تەمووز بەنەفرەت دەکات و لەدژی دەوەستێتەوە، ئەوکاتە دەبێت ئەو تیرۆریستەی کە خۆی بە مەهدی دەزانێت دەستبەجێ رادەستی وڵاتەکەمان بکاتەوە و ئەوە بسەلمێنێت کە پەیوەستە بە بەها مرۆییەکانەوە''.
راشیگەیاند ''پێویستە گەلی تورک بە متمانەوە پشت بە سوپاکەی ببەستێت. پێویستە توانەوەی نێوان سوپا و میللەت بگەڕێنرێتەوە پێگەکەی پێشووتری. هەوڵی بەستنەوەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا و راوێژاکاریی میت بە سەرۆکایەتی کۆمارەوە، ئەگەرچی زیانیشی نەبێت، کاتیی نییە و بێ مانایە''.