Abdullah Shukur
26 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2015
ئەنقەرە
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی رووسی لە دوای بەزاندنی سنووری ئاسمانی تورکیا گوتی: " رووسیا لە نزیک سنووری وڵاتەکەمان بە بیانووی بۆردومانکردنی تیرۆریستان، تورکمانەکان دەکوژێت و ئەمەش بنەمایەکی قبوڵ نەکراوە. بەھیچ شێوەیەک نابێت وا بیر بکرێتەوە کە گەلی تورک بە ئاسایی دەڕوانێتەوە ئەم دڕندەیە و بێ دەنگ بێت بەرامبەر رووداوەکان".
باخچەلی بە نووسراوێک رایگەیاند خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی رووسی جۆری سو-٢٤ لە لایەن تورکیا بووەتە کێشەی قوڵ لە نێوان ھەردوو وڵات.
باخچەلی راشیگەیاند کە تورکیا مافی خۆیەتی وەڵامی ھەر ھەوڵێک بداتەوە کە لە وشکایی یان ئاسمانی ھەڕەشەی بۆ سەر سەرورەری وڵاتەکەیان ھەبێت. جەختیشی لەوە گرتەوە کە پێویستە وڵاتانی جیھان رێز لەمە بگرن.
باخچەلی گوتیشی: "رووسیا لە نزیک سنووری وڵاتەکەمان بە بیانووی بۆردومانکردنی تیرۆریستان، تورکمانەکان دەکوژێت و ئەمەش بنەمایەکی قبوڵ نەکراوە. بەھیچ شێوەیەک نابێت وا بیر بکرێتەوە کە گەلی تورک بە ئاسایی دەڕوانێتەوە ئەم دڕندەیە و بێ دەنگ بێت بەرامبەر رووداوەکان".
باخچەلی لەبارەی گوتەکانی پوتین بەوەی کە گوتووبووی ئەم کارەی تورکیا خیانەتە رایگەیاند کە پوتین دەیەوێت ئەو تاوانەی خۆی پەردەپۆش بکات.