Ramal Mahmood
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2016
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە وردەکارییەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی عەنتاب، شاندێکی پەرلەمانتارانی پارتەکەی رەوانەی شارەکە دەکات.
مەهەپە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە، باخچەلی داوای کردووە کە شاندێک بە بەشداری جێگری سەرۆکی مەهەپە و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵ سەمیح یاڵچن، ئەندامی سەرکردایەتی مەهەپە و پەرلەمانتاری عوسمانییە، روهی ئەرسۆی و پەرلەمانتاری مەڕەش، فەخرەددن ئۆغوز تۆر و پەرلەمانتاری هاتای، مەهمەت نەجمەتین ئاهرازئۆغڵو بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە وردەکارییەکانی هێرشە تیرۆریستییەکە رەوانەی عەنتاب دەکات.
بەیاننامەکە ئەوەی خستووەتەروو، کە شاندەکە بەسەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی گشتیی مەهەپە، سەمیح یاڵچن ئەمڕۆ دەگاتە شاری عەنتاب و شوێنی تەقینەوەکە بەسەر دەکاتەوە.