Abdullah Shukur
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
سەرۆکی گشتی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەھەپە) دەوڵت باخچەلی گوتی: "بە پشتیوانی خوا لە دوای خولی دووەمی کۆبوونەوەکانی پێشنیاری گۆڕانکاری دەستوور، گەڵالەکە دەخرێتە بەردەم گەلەوە. لەم بڕوایەدام ئەوانەی کە خۆیان وەک لایەنگری گەل نیشان دەدەن و متمانەپێنەکراون، دەدۆڕێنن و شەرمەزار دەبن".
باخچەلی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ھەڵسەنگاندنی بۆ پێشنیاری گۆڕانکاری دەستوور کرد کە خولی یەکەمی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی لەسەر کۆتایی پێھاتووە.
باخچەلی لەبارەی گۆڕانکاری دەستوور گوتی: " بە پشتیوانی خوا لە دوای خولی دووەمی کۆبوونەوەکانی پێشنیاری گۆڕانکاری دەستوور، گەڵالەکە دەخرێتە بەردەم گەلەوە. لەم بڕوایەدام ئەوانەی کە خۆیان وەک لایەنگری گەل نیشان دەدەن و متمانەپێنەکراون، دەدۆڕێنن و شەرمەزار دەبن . گەلی تورکیا بە بێ ترس بە پارێزگاریکردنی یەکپارچەیی و یەکێتی بەرەو داھاتووی ھەنگاو دەنێت".
سەرۆکی گشتی مەھەپە گوتیشی: "جەھەپە وەک پارتێک کە ھیوای بە گەل نەماوە، بەمەبەستی رێگری لە ئیرادەی گەل رێگەی نەگونجاوی گرتووەتە بەر. ئەوانەی شەڕە کورسی و توندوتیژی لە پەرلەمانی تورکیا ئەنجام دەدەن، شەرمەزار دەبن".